Erbil 19°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:22

سلێمانی.... لە کۆگایەکدا 500 کیلۆ شیرینی دەستی بەسەر داگیرا

کوردستان TV
100%


لەکۆگایەکی عەمبارکردنی شیرینیدا، زیاتر لە (500) کیلۆ شیرینی جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیرا.
لەشکر حمید سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند‌‌: ئەمڕۆ یەک شەممە لەکۆگایەکی عەمبارکردنی شیرینیدا، لەگەڕەکی قولەرەیسی دەستگیرا بەسەر زیاتر لە (500) کیلۆ شیرینی جۆراو جۆر کەماوەی بەکارهینانیان بەسەرچووە و کەڕووی کردووە و شیاوی خواردن و بەکارهێنان نایەت.
وتیشی: هۆکاری خراپبونی شیرینیەکان خراپ عەمبارکردن و خراپی شوێنەکەیە کە هیچ مەرجێکی عەمباکردن لە شوێنەکەدا نییە.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی سەرجەم شرینیەکە دەستی بەسەردا گیراو لە ڕێی لیژنەی تایبەتمەندەوە لەناودەبرێت، کۆگاکەی دادەخرێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتە بەر.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.