سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا له ١٧ی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر بانگھێشتی سه‌ركۆماری توركیا، سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
حه‌سه‌ن جه‌نابی باڵیۆزی عێراق له توركیا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ی نیمچه فه‌رمیی رایگه‌یاندووه كه مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا له ١٧ی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر بانگھێشتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا، سه‌ردانی توركیا ده‌كات، به‌ڵام به‌رله‌وه فوئاد حوسێن ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سه‌ردانی توركیا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه گرنگانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ توركیا تاوتوێ ده‌كرێن.
گوتیشی: گرنگترین ئه‌و دۆسییانه‌ی كه مسته‌فا كازمی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا تاوتوێی ده‌كات، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، زیادكردنی قه‌باری ئاڵوگۆڕی بازرگانیی له‌نێوان عێراق و توركیا كه له‌ئێستادا، ١٥ ملیار دۆلاره له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كانی ئاو، سنوور، ھه‌نارده و ھاورده‌كردنی نه‌وت و وزه، ھه‌روه‌ھا كاراكردنی لیژنه ھاوبه‌شه‌كان، به تایبه‌تیش ئه‌نجوومه‌نی باڵای ھاوكاری ستراتیجیی نێوان عێراق و توركیا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئابووری ھاوبه‌شی نێوان ھه‌ردوو وڵات".
باڵیۆزی عێراق له توركیا، حه‌سه‌ن جه‌نابی ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه وێرای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی بۆ توركیا كورته، به‌ڵام سه‌ردانێكی گرنگ ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و تاوتوێكردنی ئه‌و دۆسیانه‌ی كه ده‌خرێنه‌ڕوو به تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، دۆسییه‌كانی ووزه، ئابووری، بازرگانی و سنوور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.