داوا ده‌كرێت بۆ ره‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا، جۆبایدن و كاملا هاریس به‌به‌رچاوی هاووڵاتیانه‌وه ڤاكسینی كۆرۆنایان لێبدرێت.
دكتۆر جۆناسان راینه‌ر، راوێژكاری پزیشكی پێشوو له ئیداره‌ی جۆرج ده‌بیلۆ بۆش، له‌میانه‌ی دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا به كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی راگه‌یاند: پێویسته جۆبادین،سه‌رۆكی هه‌ڵبژرێردراوی ئهمریكاو كاملا هاریس،جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا،له‌نزیكترین كاتداو له شوێنێكی گشتی ڤاكسینی كۆرۆنا یان لێبدرێت،بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لێدانی ڤاكسینه‌كه لای خه‌ڵكی نه‌مێنێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ستیڤن هان، كۆمیسیاری ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ده‌ستیان به‌دابه‌شكردنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به‌سه‌ر سه‌نته‌ره پزیشكییه‌كاندا كردووه.
كۆمیسیاری ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا گوتیشی: چاوه‌ڕێده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌ڵمه‌ته سه‌رتاسه‌رییه‌كه ده‌ست پێبكرێت .
شایانی باسه ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا یه‌كه‌مین پڕۆسه‌ی كوتان دژی كۆرۆنا له ئه‌مریكا ده‌ست پێده‌كات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.