پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌جم جبوری رایگه‌یاند كه دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه، حه‌وت ملیار دۆلاری پێویسته.
نه‌جم جبوری له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ی نیمچه فه‌رمیی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌ھۆی ئه‌و وێرانكارییه‌ی كه به‌ھۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی دژبه داعش به‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌وتووه، دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه، حه‌وت ملیار دۆلاری پێویسته.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌جم جبوری داوای له حكوومه‌تی فیدراڵ كرد كه سوود له‌و وه‌به‌رھێنانه وه‌ربگرێت كه له ھه‌رێمی كوردستان بوونی ھه‌یه و باسی له‌وه‌شكرد كه پابه‌ندبوون به به‌ڵێنه‌كان به‌رامبه‌ر به ئاواره‌كان، ده‌بێته مایه‌ی ئاسانكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.
نه‌جم جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه له‌ئێستادا، پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی له باشترین پارێزگاكانی عێراقه.
به‌پێی ئامارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ھۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ھێزه ئه‌منییه‌كان دژبه داعش له میانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی راستی مووسڵ، زیان به‌ر ١٢ ھه‌زار خانوو له ناوچه‌ی مووسڵی كۆن كه‌وتووه.
به‌رپرسانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژێرخانی گشتیی و تایبه‌ت له شاری مووسڵ به‌ھۆی داعشه‌وه به‌ڕێژی ٨٠ له‌سه‌دا وێرانبووه.
پێشتر حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو كه دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌ھۆی شه‌ڕه‌كانی دژبه داعش وێران بوون، پێویستیان به ٨٨ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار ھه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.