ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌رتاسه‌ری جیھان چاكبوونه‌ته‌وه ٥٠ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له ماڵپه‌ری "Worldometers" تایبه‌ت به ئاماره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌رتاسه‌ری جیھان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبوونه‌ته‌وه ٥٠ ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه.
ئه‌و چوار وڵاته‌ی كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیھان زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونیان تێدا تۆماركراوه له ھه‌مان كاتدا زۆرترین ژماره‌ی چاكبوونه‌وه‌ش ھه‌ر له‌و چوار وڵاته تۆماركراوه.
له ئه‌مریكا نۆ ملیۆن و ٥٢٢ ھه‌زار و ٧٩٨، له ھیندستان نۆ ملیۆن و ٣٤٩ ھه‌زار و ٣١، له به‌ڕازیل پێنج ملیۆن و ٩٥٤ ھه‌زار و ٧٤٥ و له رووسیاش دوو ملیۆن و ٨٥ ھه‌زار و ٩٥٨ كه‌س له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبوونه‌ته‌وه.
ھاوكات له توركیاش، كۆی گشتی پشكنینه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشته ٢٠ ملیۆن و ٨٩٨ ھه‌زار و ٥١٧، كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه گه‌یشته یه‌ك ملیۆن و ٨٠٩ ھه‌زار و ٨٠٩ و كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته ١٦ ھه‌زار و ١٩٩ كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.