د. بەشـیر حـەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی رێككه‌وتنی نوێی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، رایگه‌یاند:
تا ئێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامه، كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و محمه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی پێهات به‌ڵام بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه له سه‌ر پرسی بودجه‌ی ساڵی 2021 سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و داواكارییانه‌ی كه به‌غدا هه‌یه‌تی له سه‌ر هه‌رێم، ئه‌و بابه‌ته گفتوگۆی زیاتری ده‌وێت.
روونیشیكرده‌وه كه هه‌میشه گوتوومه هه‌ر كاتێك هه‌رێم ئاماده ده‌بێت بۆ رێككه‌وتن ئه‌وكات به‌غدا پاشه‌كشه ده‌كات و یاری به كات ده‌كات كه ئه‌وه جێگه‌ی داخه.
به‌ڵام بڕیار وایه ئه‌مجاره رێككه‌وتنێكی دووره مه‌ودا مۆر بكرێت، گفتوگۆكانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وامه.
دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه خه‌ڵكانێك له به‌غدا هه‌ن نایانه‌وێت رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكرێت، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، مه‌به‌سته‌كه‌ش سیاسییه نه‌ك یاسایی و ده‌ستووری.
بڕیاریش وایه شاندێكی سیاسیش له هه‌ولێره‌وه بچێته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه مۆر بكرێت. ئاماژه‌شیدا كه هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی كه هه‌رێم نه‌وتی راده‌ست نه‌كردووه به‌غدا پاره‌ی زۆرتری هه‌رێمی بڕیوه.
هه‌روه‌ها گوتی تا ئێستا به‌غدا ئاماده نه‌بووه پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم بده‌ن.
به‌شیر حه‌داد راشیگه‌یاند كه پێویسته پشكی هه‌رێم، زیاد بكرێت له‌و رێككه‌وتنه قه‌رزه‌كانی هه‌رێم بداته‌وه، نزیكه‌ی 70 ملیار دۆلار قه‌رزی وه‌رگرتووه یه‌ك دۆلاری بۆ هه‌رێم ره‌وانه نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رێم له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان به‌شداره له رێگه‌ی نه‌فه‌قاتی سیادی.
هه‌روه‌ها تا ئێستا شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه خه‌رج نه‌كراوه، كه به‌شێكن له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كه بۆ ساڵانی 2019 و 2020 ته‌رخان كرابوون له بودجه خه‌رج نه‌كراون.
بۆیه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ته‌نها مووچه نیه، به‌ڵام به‌غدا زۆری له هه‌رێم ده‌وێت به‌رامبه‌ر به پێدانی كه‌مترین ماف.
پێویسته هه‌موومان ده‌نگ به‌رز بكه‌ینه‌وه و فشار بخه‌ینه سه‌ر به‌غدا ته‌واوی شایسته داراییه‌كان بداته هه‌رێم، كاتێك هه‌رێم ته‌واوی پابه‌ندبوونی خۆی جێبه‌جێكرد.
كیشه‌ی یاسایی و ده‌ستووری له عێراق بوونی نیه، ته‌نها كێشه‌كان سیاسین.
ده‌ستوور و یاسا به‌های نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی كارده‌كات سیاسییه كه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه به‌سه‌ر ده‌ستوور و یاسا.
دكتۆر به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند كه به‌باشی ده‌زانم نووسینگه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له به‌غدا بوونی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی بكات له‌گه‌ڵ به‌غدا. بۆ ئه‌وه‌ی به قورسایی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین ده‌بێت ناوماڵی خۆمان رێكبخه‌ین.
هه‌وڵ له ئارادایه بۆ چه‌ندین جار به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌موار بكاته‌وه.
ئاماژه‌شیدا كه پێویسته هه‌رێم بانگیشتی لایه‌نی سێیه‌م بكات بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری گفتوگۆكانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم بكات، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش باشترین لایه‌نه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
دارشتنی هەواڵ : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.