جۆ بایدن براوه‌ی هەڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ، ناوی به‌شێكی دیكه له وه‌زیر و به‌پرسه‌كانی كابینه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
له ناو كاندیهكاندا ناوی سوزارن رایس راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌وته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌كه‌وێت كه بایدن وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌تی ناوخۆی كۆشكی سپی دیاریكردووه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جۆ بایدن بۆ به‌شكی له پۆسته به‌تاڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی پێشنیاری كردوون بریتیتن له، ده‌نیس ماك دۆنا سه‌رۆكی نووسینگه‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكای بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی سه‌ربازانی خانهشینكراو.
تام ویلستاك وه‌زیری پێشووی كشتووكاڵ ، كه پێشتریش هه‌مان پۆستی هه‌بووه.
كۆنگرێسمان مارسیا فاج وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون.
كاترین تای نوێنه‌ری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا، كه له سه‌رده‌می ئۆبامادا، به‌پرسی چاودێریكردنی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ وڵاتی چین بوو، به‌ڵام دیارترینیان ناوی سوزارن رایس راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌وته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكایه كه جۆ بایدن وه‌ك به‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌تی ناوخۆی كۆشكی سپی دیاركردووه .
به پێی یاسا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كانیان، پێویستیان به وه‌رگرتنی ده‌نگی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیناته، به‌ڵام سوزان رایس به هۆی كارنامه درهوشاوهكهی كه پێشتریش له بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا كاری كردووه، پێوستی به دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات نابێت.
رایس په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ بایدندا هه‌یه و ساڵانێكی زۆر پێكه‌وه له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه كاریان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.