رۆژنامەیهكی ئەمریکی بڵاویکردەوە، نەوەی پێنجەمی فڕۆکەی سۆخۆ - سۆ پهنجاو حهوتی رووسی خاوەن چەندین تایبەمەندییە کە وایکردووە هەڕەشەیەکی راستەقینە لەسەر هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناتۆ دروست بكات.
رۆژنامهی زه نهشناڵ ئینترێستی ئهمریكی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، فڕۆکەی سۆخۆ - سۆ پهنجا و حهوتی رووسی خاوەن تایبەتمەندییەکی بەرز و بەهێزە و چەند جۆرێکی موشەکی جیاواز هەڵدەگرێت و ئامانجەکەی بەوردی دەپێکێت.
یەکێكی دیکە لەتایبەتمەندییەکانی ئەو فڕۆکەیە ئەوەیە بەراورد بە فڕۆکە پێشکەوتووەکانی دیکە نرخەکەی کەمترە، هەروەها توانایەکی بەرزی هەیە لە پێکانی ئامانجەکەی لەچوارچێوەی ئەرکی تایبەتدا.
رۆژنامه ئهمریكییهكه ئەوەشی خستوەتەروو، فڕۆکەی سۆخۆ پهنجاو حهوت توانای بەکارهێنانی هەیە لەگەڵ فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە جۆری سۆ حهفتا.
ئا: كامهران عومهر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.