وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی.
به‌رپرسێكی باڵای سوپای ئه‌مه‌ریكا به ماڵپه‌ڕی پۆلیتیكۆی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاندووه، كه سوپا و هێزه‌كانیان له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واوه‌وه، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئێران و میلیشیاكان بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
به‌رپرسه‌كه دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا به وردی چاودێری میلیشیاكانی ئێران له عێراق ده‌كات و زانیاری وردی هه‌واڵگریشی ده‌ستكه‌وتووه، كه میلیشیاكان به نیازن هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتۆن له عێراق، له به‌رانبه‌ر هه‌ر كارێكی له‌مشێوه‌یه‌یش وه‌ڵامی واشنتن زۆر وێرانكه‌ر ده‌بێت و ئاماده‌كاری ته‌واویش كراوه و هێزه‌كان له ئاماده‌باشیدان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو جووڵه‌یه‌كی ئێران و میلیشیاكانی له عێراق.
ئه‌و وتانه‌ی فه‌رمانده باڵاكه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پنتاگۆن ئاشكرای كرد، كه دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی بی په‌نجاو دووی به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕه‌وانه كردووه، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوژمنان، هاوكات فڕۆكه‌ی كه‌شتی هه‌ڵگری ی‌و ئێس ئێس نیمیتز، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له مانگی ڕابردوو فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌ركرا، به‌ڵام جارێكی تر به‌ره‌و كه‌نداو گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكیش گه‌یه‌نراونه‌ته بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپا و له ئاماده‌یی ته‌واو دان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی میلیشیاكانی ئێران له عێراق و ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.