حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: به‌هۆی دواكه‌وتنی ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 بۆ په‌رله‌مانی عێراق، دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواده‌كه‌وێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی سۆمه‌ریه نیوز، حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ڕه‌وانه‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ په‌رله‌مانی عێراق له واده‌ی دیاریكراوی خۆی دواكه‌وتووه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی داهاتوو.
كه‌عبی روونیشی كردۆته‌وه له ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی پڕۆژه یاساكه بۆ په‌رله‌مانی عێراق لانیكه‌م پێویستی به مانگێك بۆ دوو مانگ هه‌یه تا سه‌رجه‌م بڕگه و مادده‌كانی تاوتوێ بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
لای خۆیه‌وه له‌سه‌ر هه‌مان بایه‌ت دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، رای ده‌گه‌یه‌نێت، نه‌ناردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو بۆ په‌رله‌مان، مه‌ترسیداره و له داهاتوو كێشه بۆ مووچه‌خۆران دروست ده‌كا.
به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له راگه‌یه‌نراوێك دا بڵاوی كردەوه، بۆ یه‌كه‌م جاره ناردنی پڕۆژه یاسای بودجه، بۆ په‌رله‌مان دوا ده‌كه‌وێت و ئه‌مەش مه‌ترسیداره، راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخی دارایی ده‌بێ.
ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بێت، كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت و كێشه بۆ دابه‌شكردنی مووچه له مانگه‌كانی داهاتوو دروست ده‌كات.
پێشتریش مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر به خێرایی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی دووهه‌زارو بیست و یه‌ك، له په‌رله‌مان په‌سند نه‌كرێ، ئه‌وا له مانگی داهاتوو، كێشه‌ی دابه‌شكردنی مووچه روو ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.