به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ماوه‌ی چه‌ندین مانگ گه‌شته ئاسمانییه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبووه‌وه، فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق به هه‌رێمیشه‌وه بۆ پێنج فرۆكه‌خانه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه رایگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بۆ پێنج فرۆكه‌خانه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كاته‌وه و له چه‌ند رۆژی داهاتووش چل و چوار گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجامده‌درێت.
ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی له زاری كاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق بڵاویكردۆته‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراقه‌وه بۆ هه‌ریه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی له‌نده‌ن و دۆسڵدۆرف و به‌رلین و فرانكفۆرت و كۆپنهاگن ده‌ستیپێكردۆته‌وه و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا چل و چوار گه‌شتی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراقه‌وه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بۆ وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا ئه‌نجامده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له ئێستادا گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی توركیا، ئێران، لوبنان ، میسڕ ، هیندستان و ئوردن به‌رده‌وامی هه‌یه و خواستێكی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر زیادكردنی ژماره‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ئه‌و وڵاتانه.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ماوه‌ی چه‌ندین مانگ گه‌شته ئاسمانییه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبووه‌وه و زۆرێك له گه‌شته ئاسمانییه‌كان وه‌ستێنرا، به‌ڵام له ئێستادا تاڕادده‌یه‌ك گه‌شته ئاسمانییه‌كان ئاسایی بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.