كۆبوونەوەی شاندی دانوسانكاری هەرێمی كوردستان لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان تایبەت بەمووچە و پشكی كورد لە بودجەی ساڵی داهاتوو كۆتایی هات.
بەسەرپەرشتی، مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پهرلهمان، کۆبوونەوەی دانوستانی ھاوبەشی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەتی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ و لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو.
لەڕاگەیەنراوەكەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراقدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەو شێوازانە تاووتوێكراون، كە پارەی تەرخانكراو دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەكانی عیراقدا دابەش بكرێن و هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئالیەتەکانی جێبەجێکردنی ئەو یاسایە کراوە.
شایهنی باسه ماوەی چەند رۆژێکە بەمەبەستی گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، شاندی ههرێم لە بەغدایە و چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش شەممە (12/12/2020) شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ عێراق، لەگەڵ هەیەك لە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبونەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.