Erbil 31°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:27

له‌عێراق هه‌زار و 22 که‌سی دیکه‌ تووشی کۆرۆنا بوون

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی سه‌باره‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق له‌ رایگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ له‌ میانی ٢٤  كاتژمێری رابردوودا، ھه‌زار و  ٢٢ كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و ١٦ كه‌سی دیكه‌یش به‌ھۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ھه‌زار و ٧٧٢ كه‌سی دیكه‌ له‌ ڤایرۆسه‌كه‌، چاكبوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق، كۆی گشتیی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ عێراق، گه‌یشتووه‌ته‌ ٥٧٣ ھه‌زار و ٦٢٢ كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش ١٢ ھه‌زار و  ٥٦٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٥٠٥ ھه‌زار و ٦٦٩ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.