سه‌رۆکى یه‌کێتی مامۆستایانى کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت، شایسته‌ى دارایى وانه‌بێژى بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانى وانه‌بێژ له سنوورى په‌روه‌رده جیاوازه‌کان خه‌رج ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و مامۆستایانهشى که به هۆى کۆرۆناوه ده‌وامیان نه‌کردووه، حکوومه‌تى هه‌رێم به لهبهرچاوهگرتنى دۆخى داراییان، بڕه پاره‌یه‌کى گونجاویان بۆ ته‌رخان ده‌کات.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاندووه ، وه‌ک یه‌کێتیی مامۆستایان داوایان کردووه شایسته داراییه‌کانى مامۆستایانى وانه‌بێژ له هه‌رێمی کوردستان بۆ مانگه‌کانى رابردوو خه‌رج بکرێت، خۆشبه‌ختانه ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ئه‌و بابه‌ته له نێوان وه‌زاره‌تەکانی په‌روه‌رده و دارایى حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان له قۆناغى کۆتاییدان و له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا بڕه پاره‌که بۆ مامۆستایان خه‌رج ده‌کرێت، که ئه‌ویش بێگومان له‌سه‌ر لیستى وانه‌بێژى و به‌شه‌وانه‌ى وانه‌بێژییه بۆ هه‌ر مانگێک.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، به‌پێى ئه‌و میکانزمه‌ى دانراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و مامۆستایانهشى که به هۆى کۆرۆنا و داخستنى ده‌رگاى قوتابخانه‌کان ده‌وامیان نه‌کردوه و به‌له‌به‌رچاو گرتنى دۆخى داراییان، حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕه پاره‌یه‌کى جێگیریان بۆ ته‌رخان ده‌کات.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى سه‌باره‌ت به ده‌نگۆى دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانه‌بێژ به شێوه‌ى گرێبه‌ست ڕایگه‌یاندووه، هه‌وڵەکان بۆ دامه‌زراندنیان به‌رده‌وامن، به‌ڵام دۆخى سه‌ختى دارایى و ئه‌و دۆخه ئابوورییه‌ى که حکوومه‌تى هه‌رێمى پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، کاره‌کانى زه‌حمه‌ت کردووه، بۆیه له‌گه‌ڵ باشبوونى دۆخه‌که، ئه‌وله‌ویه‌تى دامه‌زراندن بۆ ئه‌و مامۆستایانه ده‌بێت که ئێستا به شێوه‌ى وانه‌بێژ له سنوورى په‌روه‌رده‌کان ده‌ستبه‌کار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.