هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند راگرتنی پەخشی كەناڵی ئێن ئاڕتی بۆ ماوەی هەفتەیەكی دیكە درێژكرایەوە.
له‌نووسراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12 ى 12 ى 2020 بڵاو كراوه ،بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە له‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان،رایگەیاندووە بەهۆی پابەندنەبوونی كەناڵەكە بە بڕیاری پێشووتریان جارێكی دیكە ماوەی راگرتنی پەخشی كەناڵەكە بۆ ماوەی هەفتەیەك درێژدەكەنەوە.
بە گوێرەی بڕیارەكەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راگرتنی پەخشەكە تا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌پێویسته لەو ماوەیەدا كێشە یاساییەكانی خۆی چارەسەر بكات كە خۆی دەبینێتەوە لە نوێكردنەوەی مۆڵەتی كەناڵەكانی ئین ئاڕتی یەك ، دوو ، هه‌روه‌ها لەگەڵ دەرهێنانی مۆڵەتی هەریەكە لە ئێن ئاڕ تی سێ ، ئێن ئاڕتی كیدس.
ده‌قی نووسراوه‌كه:
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.