له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ئاژه‌ڵی سه‌ربڕراوی بێمۆردا گیراوه كه‌شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌چه‌ند رۆژی رابردودا لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سهربڕدراودا گرتوه، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی نا ته‌ندروست و به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت.
وتیشی: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه نه‌كراوه، شوێنی سه‌ربڕین و فرۆشتن گۆشته‌كه‌ش مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه، بۆیه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
رونیكرده‌وه: ئه‌و كوشتارگانهی له‌لایه‌ن دكتۆر و كه‌سانی شاره‌زای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا بزانرێت ئاژه‌ڵه‌كه بۆ سه‌ربڕین شیاوه، دواتریش بۆ دڵنیابونه‌وه له ته‌ندروستی گۆشته‌كه بۆ خواردن، پشكنینێكی دیكه بۆ گۆشته‌كه ده‌كرێته‌وه پاشان مۆر ده‌كرێت.
وتی: گۆشتێك كە پشكنینی بۆ نەكرێت گومان ده‌كرێت هەڵگری جۆرەها میكرۆبی زیان بەخشبێت كە دەبیتە هۆكاری گواستنەوەی نەخۆشی، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداربن و پێش كڕینی له‌و مۆره دڵنیابنه‌وه به‌سه‌ر گۆشته‌كه‌وه‌یه كه‌له‌لایه‌ن كوشتارگەی سلێمانییه‌وه ده‌كرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه كه هاوكات نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه، داوا له هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات: بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان ئه‌و جۆره گۆشته مه‌كڕن له شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕرێن و ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی هه‌بونیدا له‌ڕێی ژماره (07708677777) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو بڕە گۆشته‌ی ده‌ستی بەسەرداگیراوه له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی له‌ناوده‌برێت.
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.