Erbil 33°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:27

کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ له‌نێوان شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ئه‌نجامده‌درێت

کوردستان TV
100%

‌پاش نیوه‌‌ڕۆی ئه‌‌مڕۆ ١٢/١٢، شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌‌ به‌‌غدا كۆبوونه‌‌وه‌‌یه‌‌كی گرنگ ئه‌‌نجامده‌دات.

له‌‌وباره‌‌یه‌‌وه‌‌ سه‌‌میر ھه‌‌ورامی وته‌‌بێژی قوباد تاڵه‌‌بانی رایگه‌‌یاند: بڕیاره‌‌ پاش نیوه‌‌ڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ له‌‌به‌‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌ و سه‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی نوێنه‌‌رانی عێراق‌ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چۆنیه‌‌تی رێككه‌وتن له‌‌نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا، ئه‌‌نجامبدرێت.

سه‌‌میر ھه‌‌ورامی گوتیشی: شاندی هه‌رێم هه‌وڵی زامنكردنی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ یاسای كورتهێنانی قه‌رزدا ده‌دات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.