Erbil 28°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:27

لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی سلێمانی چه‌ند بڕیارێکی گرنگی ده‌رکرد

تێکدانى بارودۆخى ئەمنى بەگشتى و بەتایبەت شارى سلێمانى هێڵى سوره‌
bapala
کوردستان TV
100%

له‌ ڕاگەیاندراوێکدا لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانی ڕایگه‌یاند: سەربارى ڕاگەیاندنى ڕاگرتنى خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکان لە ڕاگەیاندراوى ڕۆژى 9/12/2020 وە جێگەى نیگەرانیمانە ، هەندێک کەس و لایەن بۆ مەرامى کەسێتى و ئەجندا جیاجیا کانیان و خەونى بوون بە پاڵەوان و کێبڕکێ کردن بۆ خاوەن دارێتى شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان لەسەر حیسابى ژیانى خەڵک، هەروەها بەلاڕێدا بردنى داواى ڕەواى مامۆستایان و فەرمان بەرانى بەڕێزى پشوو درێژ، لەئەنجامدا هەموویان یەکیان گرت بۆ تێکدانى بارودۆخى ئارامى لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و بەشێک لە قەزاو ناحیەکانى تر لە ئیدارە سەربەخۆکان.

 لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانى بڕیاریدا بە:

1. لیژنەى باڵا دووپاتى دەکاتەوە تێکدانى بارودۆخى ئەمنى بەگشتى و بەتایبەت شارى سلێمانى خۆشەویست هێڵى سورە،هەروەک ڕاگرتنى جوڵەى ژیانى خەڵک و بەردەوامى خۆپیشاندانى بێ مۆڵەت باجێکى قورس و سزایەکى توندى یاسایى هەیە.

2. هێزە ئەمنییەکان پلان و ڕێکارى نوێ و ڕێنمایی نوێیان پێدراوە کە بەزووترین کات ئارامى بگەڕێننەوە .

3. هەڵمەتى دەستگیرکردن بەردەوامى دەبێت بۆ هەموو ئەوانەى کە پێشهێلی یاسا دەکەن و ڕۆڵیان هەیە لەبەردەوامیدان بەخۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکان وە ئەوانەى زیان دەگەیەنن بە موڵکى گشتى .

٤. پێویستە کەناڵەکانى ڕاگەیاندن پابەند بن بە یاسا بەرکارەکان و خۆیان بپارێزن لە ئاڵۆزکردنی و شێواندنى بارو دۆخەکە و لە ڕوماڵەکانیاندا بەرپرسانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن، بە پێچەوانەوە رووبەرووی سزای یاسایی و کارگێڕی توند دەبنەوە.

ڕاگەیانراوى لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.