Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 20:31

731 قوتابی کەرکووک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم لە زانکۆکانى هەرێم وەرگیران

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتى خوێندنى باڵا بڵاویكرده‌وه‌ (731) قوتابی کەرکووک و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم لە زانکۆکانى هەرێمی كوردستان وەرگیران.

بەئامانجى کارئاسانیکردن بۆ قوتابیانی کەرکووک و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕیاردرا وەک ساڵانى پێشوو سەرجەم قوتابیانی کەرکووک و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەى ئیدارەى هەرێم کە ژمارەیان (731) قوتابیه‌ لە زانکۆکانى هەرێمى كوردستان وەربگیرێن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیکردەوە: ماوەى چەند ساڵێکە وەزارەتەکەمان لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کارئاسانى تەواوى کردوە بۆ وەرگرتنى قوتابیانی کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان، بەتایبەت ئەو قوتابیانیه‌ی لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم.

بۆ ئەم ساڵى خوێندنى (2020-2021) وەزارەتەکەمان بڕیاریداوە لەسەر وەرگرتنى سەرجەم قوتابیانی شارى کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لەزانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان کۆنمرەى وەرگیراوى قوتابیانی هەرێم بۆ ساڵى خوێدنى (2020-2021).

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.