Erbil 27°C دووشەممە 30 ئەیلوول 22:22

دۆناڵد ترەمپ رێککەوتنى ئیسرائیل و مەغریبى راگەیاند

کوردستان TV
100%

سەرۆكى ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاشكرایكرد مەغریب و ئیسرائیل بۆ دروستكردنى پەیوەندیى تەواوه‌تى دیپلۆماتى گەیشتوونەتە رێككەوتن.

دۆناڵد ترەمپ له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ راگەیەنراوێكم له‌باره‌ی دانپێدانان بە دەسەڵاتى مەغریب له‌ بیابانى رۆژئاوا واژووكرد. پێشنیازەكەى مەغریب بۆ ئۆتۆنۆمییه‌كی جددیی، متمانەپێكراو و راستى، تاكە چارەسەرى جێگیرە بۆ ئاشتییەكى بەردەوام و خۆشگوزەرانى.

ڕاشیگه‌یاند: دوو دۆستى ناوازەمان ئیسرائیل و شانشینى مەغریب، بۆ درووستكردنى پەیوەندى تەواوه‌تى دیپلۆماتی گەیشتنە رێككەوتن. ئەمە بازدانێكى گەورەیە بۆ ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.