Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:32

ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بڵاوکرایه‌وه‌

سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان یه‌كلاییكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كان بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌نجامی فه‌رمی ته‌واوی ٥٠ ویلایه‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندرا و سه‌ركه‌وتنی كاندیدی پارتی دیموكرات، جۆ بایدن یه‌كلاییكرایه‌وه‌.

به‌م شێوه‌یه‌ جۆ بایدن له‌ڕێی به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له‌ ٨١ ملیۆن ده‌نگ، رێژه‌ی سه‌دا ٥١،٣ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا و كاندیدی پارتی كۆماری، دۆناڵد تره‌مپ له‌ رێی به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له‌ ٧٤ ملیۆن ده‌نگ، سه‌دا ٤٦،٨ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

جۆ بایدن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێویستی به‌ ده‌نگی ٢٧٠ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن هه‌بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا ٣٠٦ كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ كاتێكدا دۆناڵد تره‌مپ توانیویه‌تی ده‌نگی ٢٣٢ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست بهێنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.