فازڵ حاجی، گوتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هەولێر بڵاوی كرده‌وه ، كه‌شه‌وی ڕابردوو شاخێك له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی باسرمه له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر داڕماوه.
گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت، هەندێک لە بەردەكانی شاخەكە کەوتوونەتە سەر رێگای سەرەکی باسرمە و نزیکە لە پێچێک کە ئاست و مەودای بینین کەم دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسی بۆ سەر شۆفێران.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر، داوا لە تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی هەولێر ده‌كات، كه بە زوویی بچنە ئەو شوێنە و بەردەکان لاببەن وەتاوێرێکیش کە ئێستا ماوەتەوە و مەترسی داڕمانی هەیە ئەویش لاببەن، نەوەك ئەوەیش دابڕمێت و کارەساتی لێ بكەوێتەوە.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.