Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:33

له‌هه‌ولێر کۆنگرەی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق بەئامادەبوونی 18سەرۆک ژوور دەستی بەکارەکانی کرد

کوردستان TV
100%


 بەمەبەستی داڕشتنەوەی پڕۆگرامەکانی هەماهەنگی لەنێوانیان، كۆنگره‌ی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق لە هەولێر دەستی بەکارەکانی کرد.

ئەمڕۆ 10/12/2020  بەئامادەبوونی 18سەرۆک ژووری بازرگانی پارێزگاکانی عێراق، کۆنگرە دەستی بە کارەکانی کرد کە یەک ڕۆژ دەخایەنێت.

لەکردنەوەی کۆنگرەکەدا د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان  ڕایگه‌یاند ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم و بە ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگیی پێویست بە کەرتی تایبەت دراوە و ڕایسپاردووین هەموولایەنە پەیوەندیدارەکان زۆرترین ئاسانکاری بۆ خاوەن کار و بازرگانان بکەین.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ،   ئێمە لە کوردستان دەرفەتێکی باشی بواری بازرگانی و وەبەرهێنانمان هەیە، لە سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی كوردستانەوە تا کەشوهەوا و ژینگە و سروشتی کوردستان، بۆیە ئێمە جگە لەوەی چاومان لە وەبەرهێنەرانی بیانییە، زۆرترین کاتیش هەوڵی ئەوەمان داوە وەبەرهێنەرانی عیراقی بێنە کوردستان بۆ ئەوەی داهات و ماددە خاوەکانی ئەو پڕۆژانە لەناو عێراق بمێننەوە، ئەوەش دەبێتە هێزی ئابووری بۆ کوردستان وعێراق.

لەلایەن خۆشیەوە عەبدولڕەزاق زوهێری سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی عیراق وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی بە پێشکەوتنی کوردستان لەسەر دەستی وەبەرهێنەر و بارزگانانی کوردستان، باسی لەوەش کرد کە دەبێ کێشەکانی بازرگانان بەپێی یەسا چارەسەربکرێن تا زۆرترین دەرفەتیان هەبێ بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بۆئەو مەبەستەش هەموو لایەک ئاسانکاریمان بۆ دەکەن چونکە خۆمان یەکهەڵویێستین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.