تا ئێستا زیاتر له ٤٨ ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا له جیهاندا چاكبوونه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی "Worldometers" كه رۆژانه ئاماره‌كانی كۆرۆنا نوێ ده‌كاته‌وه له نوێترین ئاماردا، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه تا ئێستا ٤٨ ملیۆن و نۆ هه‌زار و ٤٣٧ تووشبووی كۆرۆنا په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه.
ئه‌و چوار وڵاته‌ی جیهان كه زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیان به كۆرۆنا لێ تۆمار كراوه له هه‌مان كاتدا، زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌شیان لێ تۆمار كراوه و ریزبهندییهكانیان به‌م شێوه‌یه‌یه:
له هیندستان نۆ ملیۆن و ٢٥٣ هه‌زار و ٣٠٦. له ئه‌مریكا نۆ ملیۆن و ٢٢٦ هه‌زار و ٤١١. له به‌ڕازیل پێنج ملیۆن و ٩٠١ هه‌زار و ٥١١ و له رووسیا دوو ملیۆن وحه‌وت هه‌زار و ٧٩٢ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.
له سه‌رتاسه‌ری جیهانیش، ١٩ ملیۆن و ٦٦٨ هه‌زار و ٧٧٨ تووشبووی كۆرۆنا تا ئێستا چاره‌سه‌ریان به‌رده‌وامه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٩ له شاری وهان رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا و تا ئێستا به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و ناوچه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
تا ئێستاش ٦٩ ملیۆن و ٢٥٤ هه‌زار و ٣٠٠ حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له جیهاندا تۆماركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.