Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:33

ڤیدیۆ.. وه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانی کچه‌که‌ی هه‌وڵی خۆکوشتن ده‌دات

به‌ چه‌كی كلاشنكۆف
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند: هاووڵاتییه‌ك وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كانی كچه‌كه‌ی، هه‌وڵیدا به‌ چه‌كی كلاشنكۆف كۆتایی به‌ ژیانی خۆی بهێنێ.

هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌، گرته‌ ڤیدیۆی رووداوه‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌ركه‌وێ پیاوه‌كه‌ هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌دات و پاسه‌وانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای كه‌ربه‌لا توانیویانه‌ كۆنتڕۆڵی پیاوه‌كه‌ بكه‌ن و چه‌كه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌ربهێنن،به‌ر له‌وه‌ی ئازاری خۆی بداتـ،به‌ڵام ئه‌وه‌ روون نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پیاوه‌كه‌ راده‌ستی پۆلیس كراوه‌،یان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.