Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 04:45

رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ

لە بەندەکانی جاڕنامەکەدا هەموو کایە گرنگەکانی ژیانی مرۆڤی باسیکردووە
کوردستان TV
100%

لە بەرواری 10ی کانوونی یەکەمی ساڵی 1948، رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ راگەیاندرا، هەموو ساڵێک لەمڕۆژەدا ئەم یادە لەزۆربەی وڵاتانی جیهان دەکرێتەوە.

جاڕنامەکە خۆی لە (سی) ماددەدا دەبینێتەوە،مافەکانی مرۆڤی لە ڕووی سیاسی و مەدەنی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و کلتوریەوە رێکخستووە.
لە سەردەمی حکومەتی بەعس دا چاپ و بڵاوکردنەوەی سێ لاپەڕەکەی جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤ قەدەغەکرابوو ،بەندەکانی ئەو جاڕنامەیە مافە سەرەکییەکانی مەدەنی، کەلتووری، ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایه‌تی هەموو مرۆڤەکانی جیهانیان خستووەتە بەرباس. 
لە بەندەکانی جاڕنامەکەدا هەموو کایە گرنگەکانی ژیانی مرۆڤی باسیکردووە و مرۆڤی هەتا ئاستێکی باڵا بەرز کردۆتەوە ، بە جۆرێک ، کە نابێت هیچ کەس وەک کۆیلە تەماشابکرێت، و نابێت هیچ مرۆڤێک ئەشکەنجە بدرێت و بەشێوازێکی ستەمکارانە سزابدرێت.

مافی پەنابەری بۆ هەموو ئەو مرۆڤانەی لەبەرچاوگرتووە، کە لە وڵاتی خۆیان ئازار یان ئەشکەنجە دەدرێن.

بەشێکی دیکەی جاڕنامەکەدا تەرخانکراوە بۆ بابەتی یەکسانی ژن و پیاو ، کە پێویستە هاوسەرگیری بە رەزامەندی ژن و پیاوەوە ئەنجام بدرێت.

هەموو مرۆڤێک بە دوور لە رەنگی پێست و رەگەز و زمان، ئایین و بیروڕای سیاسی یان دۆخی مادی و نەتەوەیی، پێویستە سودمەند بێت لەو ئازادیانەی کە لە جاڕنامەکەدا باسی هاتووە.

جاڕنامەکە مافی ئازادی کارکردن، هەڵبژاردنی ئایین و لایەنگری سیاسی بۆ هەموو مرۆڤەکانی جیهان لەبەرچاوگرتووە، هەروەها تێیدا هاتووە کە هەموو مرۆڤەکانی جیهان مافی ئەوەیان هەیە، کە بە خۆڕایی پەروەردە ببینن.

سەرەرای هەموو ئەو خاڵانه‌ی‌ لە جاڕنامەکەدا باسکراوە رۆژانە لەلایەن دەوڵەتە زلهێز و زۆردارەکانەوە، هەتا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی سەرلەبەری ئەو بەندانە پێشێل دەکرێن، ئەمەش گەورەترین ناکۆکی و دژ یەکی ناو بەندەکانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤە.

ئاماری نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت، تەواوی بەندانەکانی جاڕنامەکە پێشێل کراون، ئازادی مرۆڤەکان بێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازیەکان تەنانەت لە وڵاتانی ئەوروپیش لەبەرچاو ناگیرێت، یەکسانی ژن و پیاو نەک تەنیا لە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو لە زۆربەی وڵاتانی جیهان پێشێلدەکرێن.

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، 700 ملیۆن ئافره‌ت لە جیهان بەزۆرەملی هاوسەرگیریان کردووە، هەروەها 200 ملیۆن کەس لە سەراسەری جیهاندا ئەگەری کارکردنیان نیە،775 ملیۆن کەس لە جیهان ناتوانن بخوێنن و بێبەشبوون لە مافی پەروەردە بینین بەخۆڕایی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 72ساڵ بەسەر ئەو رۆژەدا تێدەپەڕێت کە تێیدا لەهەموو جیهاندا راگەیەندرا، مرۆڤەکان به‌ هه‌موو رەنگ و رەگەز، ئایین، هزری سیاسی، زمان، سامان، رەچەڵەک، نەتەوە، کۆمەڵایەتی به‌بێ جیاوازی لەدایکبوون، هەموو یەکسانن و دەبێت بەبێ جیاکاری لە یاسا و مافەکانی دەوڵەتدا بەشدار بن، جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جیهاندا بۆ زۆرترین زمان وەرگێڕدراوە، كه‌ زیاتره‌ لە 500 زمان.
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.