Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 04:42

داواکاری گشتی: سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکەین کە هێرشیان کردووەتە سەر موڵکی گشتی

کوردستان TV
100%


 ئازاد حەسەن سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکەن كە هێرشیان کردووەتە سەر موڵکی گشتی و سووتاندویانە یان تاڵانیان کردووە.

سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان به‌كوردستان 24 ى ڕاگه‌یاندووه‌ ،    سکاڵا لەسەر هەموو ئەو کەسانە تۆمار دەکەن كە هێرشیان کردووەتە سەر موڵکی گشتی و سووتاندویانە یان تاڵانیان کردووە.

گوتیشی، نووسینگەکانی داواکاری گشتییان راسپاردووە بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر زیانەکان و ئەو کەسانەش کۆ بکەنەوە، کە هێرشیان کردووەتە سەر موڵکی گشتی.

جێی باسە، چەند ڕۆژێكە لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، هەڵمەتێكی تێكدەرانە و گێرەشێوێنی بە چەكی سووك و قورسەوە بەناوی خۆپیشاندانەوە دەستی پێكردووە، لە ژمارەیەك ناوچەی دیاریكراودا دەیان بارەگای حزبی و فەرمانگەی حكوومی سووتێندراون یان تاڵان كراون.

بەپێی یاسای سزادان، ھەر خۆپیشاندانێک ببێتە ھۆی زیان گەیاندن بە موڵکی گشتی، ئەو خۆپیشاندەرە سزا دەدرێت. سزاکەشی لە دەستگیرکردن تا قورسترینی دیاری کردووە، بەپێی ئەو یاسایەش کە ھەرێمی کوردستان بۆ رێکخستنی خۆپیشاندان دیاری کردووە، ئەم خۆپیشاندانانەی ئێستا لەلایەن ژمارەیەك تێكدەرەوە بەڕێوەدەچن، دەچنە چوارچێوەی توندوتیژی دژی یاسا رێگە پێدراوەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.