دوای ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 9 ى 12 ى 2020 ، کۆبونەوەی وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان لە بە‌غدا، لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی دارایی و نە‌وتی عێراق به‌رێوه‌چوو ، حکومەتی هەرێمی كوردستان، پابەندبونی خۆی راگەیاندوە بە ئەرکەکانی بە‌پێی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی.
وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان له‌سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا، لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی دارایی و نە‌وتی عێراق کۆبوەوە و لە کۆبونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ، دوپاتی ھە‌ڵوێستی حكومە‌تی ھە‌رێمی کردوەتەوە بۆ پابە‌ندبون بە ئەرکەکانی ھە‌رێم بە‌پێی یاسای پڕكردنە‌وە‌ی كورتھێنانی دارایی عێراق لە‌بە‌رامبە‌ر دابینكردنی شایستە داراییە‌كانی ھە‌رێم.
بڕیاریشە ئه‌مڕۆ پێنجشەممە وە‌فدە‌کەی ھە‌رێمی كوردستان زنجیرە‌یە‌ك كۆبونە‌وە له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق ئە‌نجامبدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.