Erbil 16°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 22:03

ئەمەریکا پاڵپشتیی خۆی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە

کوردستان TV
#7
100%

 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک كۆبووه‌وه‌، جه‌ختىان له‌ به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش كرده‌وه‌.

به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9/12/2020 له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز ماتیو توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و دەیڤید کۆپلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و ڕۆبێرت واڵه‌ر کونسوڵی گشتیی ئەمه‌ریکا له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسى و ئه‌منییه‌كانى عێراق، لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆڤیدـ19، دۆخى ئابوورى و دارایى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌‌ى تیرۆر و په‌لاماره‌كانى داعش، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ئاواره‌كان و خۆپیشاندانه‌كان له‌ چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پێویستیى بەردەوامیی ھەوڵەکانی چاکسازی و هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ى گرنگیدانى زیاتر به‌ كه‌رته‌كانى دیكه‌ى وه‌ك پیشه‌سازى و كشتوكاڵ و ڕه‌خساندنى دره‌فه‌تى زیاتر بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى بیانى.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شاندى ئه‌مه‌ریكى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هانى كه‌رتى تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكى ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان وعێراق سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.

 

nb

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.