Erbil 21°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:27

خۆپیشانده‌ران بۆ جارێکی دیکه‌ چەند بینا و بارەگایەک ده‌سوتێنن

کوردستان TV
100%

بۆ جارێكی دیكه‌ ئاژاوه‌چی و گێره‌شێوێنه‌كان له‌ شاری سه‌یدسادق و قه‌ڵادزێ گردبوونه‌وه‌ و چەند بینا و بارەگایەك سووتێنران.

ئه‌مرۆش له‌ شاری قه‌ڵادزێ ئاژاوه‌چی و تێكده‌ران گردبوونه‌وه‌  و هه‌وڵی په‌لاماردانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌لادزێی پارتیان دا.  

په‌یامنێری كوردستان تیڤی شاری له‌ قه‌ڵادزێ رایگه‌یاند: دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ بۆ جارێكی دیكه‌ ئاژاوه‌چی و تێكده‌ران هاتنه‌ ناو بازاری شاره‌كه‌ و ئاراسته‌یان به‌ره‌و په‌لاماردانی باره‌گا حزبییه‌كان گۆڕی و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ند جارێك هه‌وڵیان دا په‌لاماری  لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێی پارتی بده‌ن، به‌ڵام رێگریان لێكرا و دوورخرانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها تێكده‌ران هه‌وڵی ئه‌وه‌شیان دا كه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ڵام له‌وێش دوورخرانه‌وه‌.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سه‌ید سادق رایگه‌یاند دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ دیسان كه‌سانی تێكده‌ره‌و ئاژاوه‌چی گردبوونه‌وه‌ و هه‌وڵی هێرش كردنه‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ و دادگای گشتی سه‌یدسادقیان دا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌ دوورخرانه‌وه‌. په‌یامنێری كوردستان تیڤی راشیگه‌یاند دواتر ره‌وشه‌كه‌ تا ڕاده‌یه‌ك ئارام بوویه‌وه‌. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.