Erbil 21°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:24

مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر ژمارەیەک پڕۆژەی رێگاوبان لە سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان دەربڕی

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی (35) ملیار دینار بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری رێگاوبان لە سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان دەربڕی.

له‌ راگەیاندراوێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووه‌، بەفەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی ٢٠٢٠/١٢/٨ نوسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کردوەو تیایدا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی (٣٥)ملیار دینار بۆ تەواوکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان.
ئەوەش دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دێت بۆ تەرخانکردنی بودجە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکان و تەواوکردنی دوسایدی نێوان شارەکان.

تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ حەوت پڕۆژەی ستراتیژییە کە پێکهاتون لە؛ دروستکردنی رێگای دوسایدی (دوکان-چورقوڕنە)+پردەکان و نۆژەنکردنەوەی رێگا کۆنەکان بەبڕی پێنج ملیار دینار. تەرخانکردنی بڕی چوار ملیار دینار بۆ دروستکردنی سایدی دوەمی رێگای (وارماوا-زاڕەیەن-دەربەندیخان)و نۆژەنکردنەوەی سایدە کۆنەکە. تەرخانکردنی بڕی دو ملیار دینار بۆ دروستکردنی پردی شانەدەری رێگای سەیدسادق. تەرخانکردنی بڕی سێ ملیار دینار دروستکردنی رێگای خێران باشماخ-پێنجوێن لەگەڵ دو یەکتربڕ (قۆناغی دوەم).

هاوکات تەرخانکردنی بڕی چوار ملیار دینار بۆ دروستکردنی رێگای سایدی دووەمی (دوکان-چوارقوڕنە) و پردەکان و نۆژەنکردنەوەی رێگا کۆنەکە بە درێژی 19کم (قۆناغی دوەم)، تەرخانکردنی بڕی حەوت ملیار دینار بۆ دروستکردنی رێڕەوی دوەمی رێگای (هەڵەبجە-سەیدسادق) بە درێژی (28.8)کم، لەگەڵ تەرخانکردنی بڕی (10)ملیار دینار بۆ دروستکردنی سایدی دوەمی رێگای (کەلار-کفری).

لەئێستادا بەشێک لەو پڕۆژانە کارکردن تیایاندا بەردەوامەو لە ماوەکانی رابردووشدا، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەشێوەیەکی مەیدانی پڕۆژەکانی بەسەرکردبوەوەو بڕیاری بەگەڕخستنەوەی بۆ دەرکردبون، لەوانەش رێگای دوکان-چوارقوڕنە لە ٢٠٢٠/١٠/١١ و رێگای باشماخ پێنجوێن لە ٢٠٢٠/٩/٢٠ بەگەڕخرانەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.