شاندی باڵای حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن .
به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن سه‌باره‌ت به‌پرسه داراییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ ، شاندی باڵای حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن .
سه‌میر ھه‌ورامی، گوته‌بێژی فه‌رمی قوباد تاڵه‌بانی،جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند : شانده‌كه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن سه‌باره‌ت به‌پرسه داراییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌چنه به‌غدا.
سه‌میر ھه‌ورامی گوتیشی: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ی دانوستانه‌كان ده‌ستپێده‌كات و له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی نه‌وت و دارایی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه كۆده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.