له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه ، كه‌ڕووداوێكی هاتووچۆ بووه هۆكاری برینداربوونى دوانزده كه‌س .
هاتووچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاندووه ، كهنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 9 ى 12 ى 2020 ،÷ بەهۆی وەرگەڕانی جێب وازێک لەسنوری ناحیەی باوەنور لەنزیک گوندی پارێوڵا دوانزە کەس برینداربون کە چەند بریندارێکیان منداڵ و ئافرەتن .
هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه بریندارەکان بەمەبەستی چارە سەرکردن گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لەناحیەی باوەنور، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە سێ لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشانەکانی سلێمانی کران.
بەهیوای سەلامەتی بۆ بریندارەکان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.