چین نه‌وه‌ی نوێی "رۆژی ده‌ستكرد"ی به ناوی HL-2M Tokamak خسته‌گه‌ڕ.
ئاژانسی هه‌واڵیی شینخوا بڵاویكرده‌وه كه دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی نیشتمانیی چین كه به به‌كارهێنانی گازه‌كانی هایدرۆجین و تۆڕی هایدرۆجین HL-2M Tokamak كه گه‌وره‌ترین و پێشكه‌وتووترین ئامێری لێكۆڵینه‌وه‌ی تاقیكاری مووشه‌كی ئه‌تۆمی چینه خستووه‌ته‌گه‌ڕ. ئه‌م ئامێره به شێوه‌یه‌ك دروستكراوه کە ده‌توانێت هاوشێوه‌ی كارلێكی سروشتی له رۆژه‌وه هاتوو، به‌كاربهێنێت.
زانایان كه هیوای زۆریان له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره هه‌ڵچنیووه به‌وه‌ی ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێز و پاكی وزه، ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه خستوویانه‌ته گه‌ڕ.
رۆژنامه‌ی People's Daily ی بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌م ئامێره كه له ناوچه‌ی سیچوان'ه ده‌توانێت پله‌كانی گه‌رمی بگه‌یه‌نێته سه‌رووی ١٥٠ ملیۆن پله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.