ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ى 12 ى 2020 ، شێروان عەبدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له‌وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند بەپێی ڕێنمایی ساڵی 2014ـی تایبەت بە ڕێکخستنی فریکوێنسی کەناڵەکان، کە پاڵپشتە بە یاسا بەرکارەکان، وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕیاری داخستنی کەناڵەکانی NRT ی بۆ ماوەی هەفتەیەک دا.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند ، تەنیا دوو کەناڵی ئەو تەلەڤزیۆنە مۆڵەتی یاساییان هەیە و دوو کەناڵەکەی دیکە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت کراونەتەوە و هەرچەندیش دادگای سلێمانی بڕیاری راگرتنی پەخشی کەناڵی چوارەمی دا، بەڵام پەخشەکەیان رانەگرت.
شێروان عەبدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له‌وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان وتیشی، کە کەناڵی یەک و دووی NRT لە ساڵی 2015ـەوە مۆڵەتیان نوێ نەکردووەتەوە و بەمەش بڕی 100 ملیۆن دینار قەرزاری وەزارەتن و بە گشتیی هەموو کەناڵەکانی ئەو تەلەڤزیۆنە و رادیۆکەیان، بڕی 200 ملیۆن دینار قەرزارن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، ئێن ئاڕتی جگە لە سەرپێچیی نەدانی ڕسومات، سەرپێچی یاسایی میدیایشیان کردووە، بۆیە چوار لایەنی پەیوەندیدار بڕیاری ڕاگرتنی پەخشی ئێن ئاڕ تییان داوە ، و بەهۆی ئەوەی پابەندی وەستاندنی پەخشەکەش نەبوون، وەزارەت داواکاری گشتی داوای راگرتنیپەخسی ئەو کەناڵەی بە یەکجاری، داوە.
وتیشی، بڕیاری داخستنی NRT سیاسی نیه و بڕیارەکە تەواو یاساییە و بەهۆی سەرپێچیی رێنمایی و یاساکان، دراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.