له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى كه‌سێكی ڕاگه‌یاند به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كێشه‌ی خێزانی .
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه، كه‌بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر / بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م.و.ب) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و كێشەی خێزانی دەستگیر كرد.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌تۆمەتبار لە كاتی دەستگیركردنیدا بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لەلا گیرا، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددەكانی (7)ی خێزانی و (14)ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان، راگیرا و درایە دادگا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.