Erbil 34°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:22

مه‌ڕاسیمێک بۆ ژینگە دۆست د.فەرست سۆفی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر رێکخرا

رێكخراوی وار و پەیمانگەی تەكنیكی رواندز (42) نەمامیان بۆ ساڵانی تەمەنی پارێزگاری كۆچ كردووی هەولێر چاند
کوردستان TV
100%

رێكخراوی وار و پەیمانگەی تەكنیكی رواندز (42) نەمامیان بۆ ساڵانی تەمەنی پارێزگاری كۆچ كردووی هەولێر چاند.

پێشنیوەڕٍۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 9-12-2020 رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، بە هاوكاری پەیمانگەی تەكنیكی تایبەتی رواندز، بەبەشداری قائیمقامی قەزای رواندز و به‌ڕێوەبەری ئەوقافی سۆران و بەرپرسی لیژنە ناوچەی رواندز و ژمارەیەك لە دام و دەزگاكانی سۆران و رواندز و مامۆستاو قوتابیان و كەس و كاری و میوانان، مه‌ڕاسیمێك بۆ گیانی ماندووی و دڵسۆزی ژینگە دۆست د.فەرست سۆفی پارێزگاری كۆچكردووی هەولێر رێكخرا".
لەمەڕاسیمەكەد دوای پیشكەشكردنی چەند وتارو ڤیدیۆیەكی دیكۆمێنتاری دانانی تاجە گوڵینە لەبەردەم وێنەی د. فەرسەت سۆفی، لەكۆتایی مەڕاسیمەكەدا (42) نەمام بەقەد ساڵانی تەمەنی، لە بناری چیایی هەندرێن لەبەردەم پەیمانگەی تەكنیكی تایبەتی رواندز چاندران.

ktv

ktv

ktv
 ژێده‌ر - زاری كرمانجی
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.