Erbil 33°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:18

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان : 102 کەیسی گەندەڵی دراونەتە دادگا

کوردستان TV
100%


 سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە ساڵی 2020 بەردەوام چاودێری كەیسەكان كراوە و  زۆرترین كەیس کە ئاراستەی دادگا كراوە، لە سنووری دهۆك بووە.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9 ى 12 ى 2020 ، ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەردەوامیی هەیە و كۆی گشتی كەیسەكانی گەندەڵی 102 كەیس دراونەتە دادگای تاوان.

 ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئەمساڵ 68 هەواڵدەری هەبووە لەلایەن هاووڵاتییانەوە و 168 داوای سزایش هەبووە و ڕێژەكەش بەهۆی كەمبوونەوەی دەوام كەمی كردووە، 85 كەیسیش ئاراستەی دادگاكان كراون و ئەمساڵ 26 كەس سزا دراون و 158 كەیس لە قۆناغی دادگاییدان.
 ئەحمەد ئەنوەر ، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌27 كەیس لە هەولێر ئاراستەی دادگای تاوان كراون و لە سلێمانی 30 كەیس و لە دهۆك 45 كەیس ئاراستەی دادگای تاوان كراون و 56 كەیسیش ئاراستە دادگای كەتن كراوە.

ڕوونیشی كردەوە، كەیس هەیە بەڕێوەبەری گشتی تێدا بووە و سزاش دراوە، پێنج بەڕێوەبەری ئاسایی و یەك بەڕێوەبەری پێشكەوتوو و 14 فەرمانبەر و یەك پۆلیس و چەند كەیسێكی تریش هەیە ئاشكرا بووە و سەلمێنراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.