Erbil 31°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:42

له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و 6 کەسی دیکه‌ش برینداربوون

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ سێشه‌ممه‌ لەسەر رێگای سەرەکی کەمپی ئیسیا بۆ شێخان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ کەسێك گیانی لەدەستدا و 6 کەسی دیكه‌ش  برینداربوون.

لەمبارەیەوە بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی شێخان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبیڵی بچووك بووە لەجۆری ئۆپل و پیکاب ،بەهۆی پابەندنەبوونی یەکێك لە شوفێرەکان بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ ڕووداوەکە دروست بووە كه‌ بەداخەوەبه‌هۆیه‌وه‌ کەسێك گیانی لەدەستدا.

هەروەها گوتیشی:  ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستدا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد لەدهۆك کراوە و بریندارانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.