Erbil 31°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:28

مامۆستا عه‌بدولڵا شێرکاوەیی: گۆڕینی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌کان ده‌رئه‌نجامی خراپتری لێده‌که‌وێته‌وه‌

خۆپیشاندان مافێکی ڕەوایە بەڵام لەچوارچێوەیی خۆیدا
کوردستان TV
100%

مەلا عه‌بدولـڵا شێرکاوەیی مامۆستای ئاینی، له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: خۆپیشاندان مافی هەر هاووڵاتییه‌ەکە لە پێناو گەیاندنی پەیام و داواکردنی مافەکانی خۆی ئەنجامی بدات و لە چوارچێوەی هەنگاوی مەدەنی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی خۆی ببینێتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: بەڵام کاتێک ئاراستەو ئامانجی خۆپیشاندان دەگۆڕدرێت بۆ نمایشی نائاسایی و وێرانکاری و سوتاندنی قورئان و تاڵان و شەڕو ئاژاوەو سوکایەتی و سوتاندنی موڵک و ماڵی شەخسی و گشتی، لەجیاتی چارەسەر لەوانەیە دەرەنجامی خراپتری لێ بکەوێتەوە.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: داواکردنی ماف کارێکی ڕەوایەو ئەرکی لایەنی پەیوەنداریشە وێڕای بەکارنەهێنانی هیچ جۆرە توندیەک، خواستی هاووڵاتییان جێبەجێ بکات، بەڵام پێشێلکردنی مافی بەرامبەر بەناوی خۆپیشاندان و لەژێر پەردەو دروشمی تێکدان و کاوڵکاری و خوێن ڕشتن و ئازاردانی خەڵک و راگرتنی کارو گوزەران و بەکوشتدانی هەرزەکارو سوکایەتی بەرامبەر موقەدەساتی ئایینی و فڕێدانی قوڕئانی پیرۆز بۆ سەر شەقامەکان، کارێکی پێچەوانەیە لەگەڵ ڕێنمایی ئایینی و بنەمای شارستانیەت یەک ناگرێتەوە.

مامۆستا عه‌بدولـڵا شێركاوه‌یی ڕاشیگه‌یاند: بۆیە ئەرکی هەموو لایەنەکان و حکومەتە لەم دۆخە هەستیارەدا شان بدەنە بەر هەنگاوی ئانی و چارەسەری کێشەو تێپەڕاندنی قەیرانەکان و باشکردنی گوزەران و بژێوی خەڵک و سەختی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە کەم بکەنەوە. گرنگە هاوڵاتیانیش لەهەموو حاڵەتێک بەرژەوەندی گشتی و ئارامی کۆمەڵگەو بەهای نیشتمان لەبەر چاوو بگرن و بەرێکاری گونجاو داوای مافەکانیان بکەن.

ئا/فەرمان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.