Erbil 31°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:37

له‌ جیهاندا زیاتر له‌ ٤٧ ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا دوای تووشبوونیان به‌ په‌تای‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه‌، ٤٧ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌ ماڵپه‌ری "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌ به‌ پشت به‌ ئاماره‌ نوێیه‌كانی تووشبوون به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له‌ جیهاندا، ٤٧ ملیۆن و ٢٥ هه‌زار و ٦٤٥ كه‌س توانیویانه‌ به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا سه‌ربكه‌ون.

ئه‌و چوار وڵاته‌ی به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوون به‌و په‌تا جیهانییه‌یان تیادا تۆمار كراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یشدا دێن كه‌ زۆرترین تووشبوو به‌ كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌.

به‌م جۆره‌ نۆ ملیۆن و ١٧٨ هه‌زار و ٩٤٦ تووشبوو له‌ هیندستان، هه‌شت ملیۆن و ٩٣٨ هه‌زار و ٦٤١ تووشبوو له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پێنج ملیۆن و ٨٠١ هه‌زار و ٦٧ تووشبوو له‌ به‌ڕازیل و  یه‌ك ملیۆن و ٩٥٦ هه‌زار و ٥٨٨ تووشبووش له‌ رووسیا چاكبوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ توركیاش تا هه‌شتی كانوونی دووه‌م،  ٤٣٦ هه‌زار و ٢٧٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ چین سه‌ری هه‌ڵدا له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا، به‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و بووه‌‌ په‌تایه‌كی جیهانگیر.

له‌ كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ گه‌یشتووه‌ته‌، ٦٧ ملیۆن و ٨٥٥ هه‌زار حاڵه‌ت، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌ك ملیۆن و ٥٥٠ هه‌زار و ٣٠٣ كه‌س

هه‌روه‌ها ١٩ ملیۆن و ٣٦٤ هه‌زار و ٩٠٧ تووشبوو هێشتا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.