شاناز زاهیر ناوه نوێیه‌كه‌ی گۆرانیبێژی ناوداری كورد لۆكه زاهیره، نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "فڕین" له یوتیوب بڵاو كرده‌وه. شاناز زاهیر، کە بە لۆکە ناسراوە، نوێترین بەرهەمی بەناوی "فڕین" لە چەناڵی تایبه‌تی یوتیوبی نەوید زەردی گۆرانیبێژ بڵاو کردەوە. شایه‌نی باسه شاناز زاهیر نوێترین بەرهەمی هونەری ئه‌مساڵی بەناوی "فڕین" هاوكات ده‌كاته یەکەمین بەرهەمی لە دوای دوو ساڵ دورکەوتنەوەی لە کاری هونەری.
گۆرانییەکە لە تێکستی شاعیری كورد رەنج سەنگاوییە، نەوید خۆی ئاوازەکەی بۆ داناوە، ئەفشین شوکری کاری دابەشکردنی بۆ کردووە، مەجید کازمی کاری میکس و ماستەرینگی بۆ ئەنجامداوە. شاناز زاهیر گۆرانیبێژێكی كورده و له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر هاتووه‌ته ناو دنیای هونه‌ر و به یه‌كێك له چالاكترین هونه‌رمه‌نده ژنه‌كانی كورد داده‌نرێت.
له ساڵی 2008 ده‌ست به یه‌كه‌مین كاری ده‌كات، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می خۆی وه‌ك كلیپ بڵاو ده‌كاته‌وه به‌ناوی "ترس"، یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی ناو ئه‌لبوومی "sms" كه له ساڵی 2009 بڵاو كرایه‌وه و پێشوازییه‌كی زۆری لێ كرا، له ساڵی 2010 وه‌ك باشترین لاوی ساڵ هاته هه‌ڵبژاردن، له هه‌مان ساڵدا دوو ئه‌لبوومی بڵاو كرده‌وه و خاوه‌نی زیاتر له 15 كلیپ و زیاتر له 70 گۆرانییه. لۆكه زاهیر ئێستها له سویسرا له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی ده‌ژی، خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبووم و كلیپێكه و پێشتر یه‌كێك بوو له قوتابیانی (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) و هه‌میشه ئاوازی گۆرانییه‌كانی له لایه‌ن ئه‌وه‌وه بۆ داده‌نرا، به‌ڵام له‌پڕ و به‌بێ روونكردنه‌وه، هه‌ردووكیان په‌یوه‌ندییه‌كانیان پچڕاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.