Erbil 27°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:27

له‌بریتانیا هه‌ڵمه‌تی کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌ستیپێکرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی كۆرۆنا له‌ بریتانیا ده‌ستێپكرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مات هانكوك، وه‌زیری ته‌ندروستی بریتانیا رایگه‌یاند، له‌ 15 خووله‌كی راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، 90 كه‌س ڤاكسینه‌كان لێدراوه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ 70 نه‌خۆشخانه‌ ده‌ستپێده‌كات.

وه‌زیری ته‌ندروستی بریتانیا گوتیشی: له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هار، هه‌ڵمه‌تی كوتانی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر تووشی په‌تاكه‌ ده‌بن كۆتایی دێت .

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێدا هه‌ڵمه‌تێكی فراوان ده‌ست پێده‌كات و ناوه‌نده‌ پزیشكییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / سكای نیوز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.