Erbil 29°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:22

وه‌زاره‌تى دارایی خشته‌یه‌کی دیکه‌ى دابه‌شکردنی مووچه‌ی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی دیكه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ی مانگی 10 ى ئه‌مساڵی ڕاگه‌یاند.

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 9 ى 12 ى 2020 ، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى  كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ، كه‌س وكاری شه‌هیدان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان  دابه‌ش ده‌كرێت .

وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌رۆژی پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ى په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت . 

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌ بڕینی رێژه‌ی  21% ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌  سه‌باره‌ت به‌ پله‌ تایبه‌ته‌كان به‌ هه‌مان رێژه‌ و میكانزمی پێشوو ده‌بێت .

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوی  پێشووی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8 ى 12 ى 2020 ، مووچەی مانگی 10 ى ئه‌مساڵی  زێرەڤانی،  هێزی بەرگری فریا كەوتن  بە لێبڕینی 21% دابەشدەكرێت


داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.