Erbil 29°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:25

موبارەک ئال عاتی : سعوودیە هەمیشە پاڵپشتی کورد بووە لە دژی دوژمنایەتییەکانی ولاتانی دیکە دەرهەق بە کورد

کوردستان TV
100%

شرۆڤەکاری دیاری سیاسیی سعوودی پەیوەندییەکانی سعوودیە لە گه‌ل کورد بە ''متمانە''پێکراو وەسف دەکات و ڕایده‌گه‌ێنێت، پەیوەدندییەکانی هەردوولا مێژوویەکی دوورودرێژیان هەیە، سعوودیە هەمیشە پاڵپشتی کورد بووە لە دژی دوژمنایەتییەکانی ولاتانی دیکە دەرهەق بە کورد.

موبارەک ئال – عاتی، لە لێدوانێکیدا به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند، کردنەوەی کۆنسووڵخانەی سعوودی لە هەولێر هەنگاوێکی گرنگ بوو، مانای ئەوەش بوو کەوا گرنگیی سعوددی بە کورد ''بەردەوامە''، هەروەها کۆنسووڵخانەی سعوودیە دەبێتە کەناڵ و پردێکی گرنگ و بەپەلەی لەگەڵ هەرێم لە نەخشەی عێراقدا.

گوتیشی: کورد لە ساڵی ١٩٩٠ــوە و تا ئێستا بە سەربڵندییەوە حوکمی زاتیی خۆیان دەکەن، بەڵام هەمیشە کەوتوونەتە بەر پەلامار و هێرش و بۆردوومانی وڵاتانی ئیقلیمی و، ‌هەڕەشەیان لەسەر بووە، چونکە دوورن لە دەروازە ئاوییەکان.

ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە گوتیشی: ''سعوودییە بەپێی مەکانەت و لەسەر هێڵی قورساییی ئیسلامیی خۆی بڕوای وا بووە کورد شایستەی هەستانەوە و پرۆسەی بووژانەوەی ئابووری و ژیانێکی سەقامگێر و بەکەرامەت و ئاسۆیەکی بەرفراونتر و ئایندەیەکی بەهێزە و شایستەی پشتیوانیکردنە''.

ئاماژەیشی دا: "سەرکردەکانی کورد چەندین جار هاتوونەتە ڕیاز و پێشوازییەکی گەرمیان لێ کراوە و بۆ دامەزراندنی پەیوەندیی هاوکاری و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان".

ئال – عاتی وای دەبینێت کە کورد ناخۆشی و ستەمی زۆری دیوە لە دەستێوەردانی دوژمنانەی وڵاتانی ئیقلیمی و، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە کورد بە هەموو تواناکانییەوە کار بۆ ئەوە بکەن کیانێک پێک بێنن کە هەموویان پشکداریی تێدا بکەن و ئۆمێدیان جێبەجێ بکرێت و سەربەخۆ و ئازاد بن لەژێر چاودێریی نێودەوڵەتی و بە هاوکاریی وڵاتانی دیکە.

بۆ پاراستنی کیانی سیاسیی کوردی، بۆچۆنی ئال – عاتی وایە کە پیویستە واشنتۆن چاودێرییەکی دروست لەو کیانە بکات و دوور بخرێتەوە لە هەڕەشەی وڵاتانی ئیقلیمی و لە بەرانبەر هێزی وڵاتانی بیانیدا بیپارێزێت.

دەبینیم کە زۆر بڕیار بۆ دەستگیرکردنی سەرکردەکانی کورد دەرچوو، کاتێک داوای مافی خۆیان کرد.'' ئال عاتی وای گوت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.