Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:25

خۆپیشانده‌ران شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌ردباران کرد

کوردستان TV
#7
100%

لە پارێزگای هەڵەبجە خۆپیشاندان دەستی پێکرد و ژماره‌ك كه‌س شاره‌وانی ئه‌م شاره‌یان به‌رباران كرد، دوو له‌ خۆپیشانده‌ران برینداربوون.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ماوەی کاتژمێرێکە خۆپیشاندان لە پارێزگای هەڵەبجە دەستی پێکردووە ، سەرەتا لە چوار ڕیانی ناو بازاڕی هەڵەبجە گردبوونەوە و دواتر بەرد بارانی شارەوانی هەڵەبجەیان کرد.

گوتیشی: دواتر لەلایەن پۆلیسەوە خۆپیشانده‌ران دوورخرانەوە و دواتر خۆپیشاندەران چوونە سەر مەڵبەندی 9 ی ڕێکخستنی شارەزووری ی . ن . ک و لەوێ تەقە لەخۆپیشاندەران کراوە و بڵاوەیان پێکرا، له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مشه‌وی هه‌ڵه‌بجه‌ گرژی ئاڵۆزیی دروست بووه‌، له‌ ئه‌نجامدا دوو له‌ خۆپیشانده‌ران برینداربوونه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکەوتنی هەڵەبجەوە كراون، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی به‌رێكراون، تا ئێستا پۆلیسی هەڵەبجە نەیگووتووە لەکوێ بریندار بوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.