Erbil 23°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 03:36

لوقمان شوانی: که‌سانێک به‌ ناوی خۆپیشانده‌ر ته‌قه‌یان له‌ لقی 19ی پارتی کرد

کوردستان TV
100%

له‌ چه‌مچه‌ماڵ كه‌سانی به‌ناو خۆپیشانده‌ر به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاژاوه‌ و نانه‌وه‌ی بشێوی هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گای لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان و زیانی ماددی زۆریان پێگه‌یاند.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند: ئه‌مرۆ له‌ ناو شاری چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندان كرا و ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ش به‌ره‌و هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گای لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان گۆڕدرا و خۆپیشانده‌ران په‌لاماری باره‌گای لقیان دا و زیانی زۆریان پێگه‌یاند و دواتریش خۆپیشانده‌ران هه‌وڵی سووتاندنی باره‌گای لقیان ده‌دا.

له‌م باره‌یه‌وه‌ لوقمان شوانی كارگێری لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كاتژمێری 3ی دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك به‌ ناوی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر لقی 19ی پارتی و گوتیشی: خۆپیشانده‌ران ئاراسته‌كراون، له‌ كادیرانی لقی 19ی پارتیان داوه‌ ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه‌.

لوقمان شوانی گوتیشی:  خۆپیشانده‌ران سه‌ره‌تا به‌ردیان ئاراسته‌ی لق كردو دواتر له‌ رۆژئاوای لق كه‌سانێكی به‌ ناوی خۆپیشانده‌ران چه‌كیان پێ بوو ته‌قه‌یان ئاراسته‌ی لق كرد.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند: له‌ ناو شاری چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندان هه‌ر به‌رده‌وام بوو و به‌ پێی زانیارییه‌كان مێرمنداڵێك كوژراوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ نازانرێت هۆكاری كوژران و برینداربوونیان چۆن بووه‌. تا ئێستاش ڕه‌وشی ناو شاری چه‌مچه‌ماڵ نائارامه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.