Erbil 23°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 05:43

ئه‌حمه‌د سه‌فار: یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانی دواکه‌وتنی بوددجه‌ بۆ دیاریکردنی نرخی دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، دواكه‌وتنی بوددجه‌ بۆ دانووستانه‌كانی نێوان عێراق و سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دیاریكردنی نرخی دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌ فه‌رمی راگه‌ریاندووه‌، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی بوددجه‌ بۆ دانووستانه‌كانی نێوان عێراق و سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دیاریكردنی نرخی دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د سه‌فار ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هه‌ندێك بۆچوون هه‌بووه‌ بۆ دابه‌زاندنی نرخی خه‌رجكردنی دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی.

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵاوسان و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی داهاتیان سنوورداره‌ و پشت به‌ مووچه‌ ده‌به‌ستن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.