Erbil 22°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 07:28

به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران کۆڵبەرێک لە سەڵماس کوژرا

کوردستان TV
100%


کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەگەڵ تورکیا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

 ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 6 ى 12 ى 2020 ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی فەرزاد سەعدووزاده تەمەن 41 ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداركه‌به‌هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه‌ هێزەکانی جێگیر لە پایگای سنووری گوندی کوزەڕەش لە مەودایەکی نزیکەوە و بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە کە باری جگەرەیان بەرەو تورکیا بردووە و لەئاکامدا فەرزاد کوژراوە.

ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ فەرزاد سەعدووزادە خێزانداره‌ و  باوکی دوو منداڵه‌  و خەڵکی گوندی کوزەڕەش بووە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.