Erbil 22°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 07:23

ئه‌مریکا.. تا ئێستا هه‌شت ملیۆن و 789 که‌س له‌ کۆڕۆنا چاکبوونه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٢٠٦ ھەزار و ٣٨٧ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە ١٤ ملیۆن ٩٨٧ ھەزار و ٤٣٠ کەس. 

هه‌روه‌ها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی دوو هەزار و ١١٦ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته‌  ٢٨٧ ھەزار و ٨٥٤ کەس.

ھاوکات هەشت ملیۆن و ٧٨٩ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ٢٠٥ ملیۆن و ٨٥٤ى تێپەڕاندووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.